٩ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٣:٤٥
عێراق دەتوانێت لە ڕێگای ئینترپۆلەوە ترامپ دەستگیر بکات

کارناسێکی بواری مافی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە دەتوانێت لە ڕێگای بنکە نێودەوڵەتییەکانەوە بۆ دەستگیر کردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەوڵ بدات.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە مەعلوومە، عەلی تەمیمی کارناسی بواری مافی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە دەتوانێت بۆ دەستگی رکردنی دۆناڵد ترامپ لە ڕێگای ئینترپۆلەوە هەوڵ بدات.

ناوبراو زیادی کرد: بەغدا دەتوانێت لە ڕێگای پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینترپۆل) و یا نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ دەستگیر کردنی ترامپ هەوڵ بدات.

تەمیمی زیادی کرد: فەرمانی دەستگیر کردنی ترامۆ لەلایەن سیستەمی دادوەری عێراقەوە دەرکراوە و بە کۆتایی هاتنی خولی سەرۆک کۆماریی ترامۆ دەتوانێت ئەو سزایە بەڕێوە ببات.

ناوبراو وتی: دەوڵەت یبەغدا هەروەها دەتوانێت لە ڕێگای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە هەول بدات چونکوو ئۆپراسیعنەکەی ئەمریکا دژی فەرماندەکانی بەرخۆدان لە فڕۆکەخانەی بەغدا، پێشێل کرانی سەروەریی عێراق و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دێتە ئەژمار.

342/